زیدان ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی خامیس كردۆته‌وه
تادێت ڕۆیشتنی ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید زیاتر ده‌بێت، له ئێستاشدا میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید به وردی چاودێری جموجۆڵی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یانه شاهانه‌كه ده‌كه‌ن، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه ئه‌م یاریزانه یانه‌ی تۆتنهام بگوازرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ڕه‌تی كردۆته‌وه ده‌ستبه‌رداری ئیسكۆ بێت، به‌ڵام ده‌رگای یانه‌كه‌ی به ڕووی خامیس رۆدریگێز كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید چه‌ندان گرێبه‌ستیان بۆ فرۆشتنی خامیش له یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگ بۆ هاته‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌ی یوڤێنتۆسیش داخوازی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ی ریالی كردووه، به‌ڵام جه‌خت له‌وه كراوه‌ته كه ره‌نگه ئه‌م یاریزانه بۆ تۆننهام بگوازرێته‌وه.
له باره‌ی ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه‌ش، زیدان ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه بن و رێگری له خامیس رۆدرێگێز نه‌كه‌ن.