کوتلەی بەدر داوای دواخستنی دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات

سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌

K24 - هەولێر:

بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بدات و کوتلەی بەدریش داوای دواخستنی دەنگدانەکە دەکات.

مەهدی ئامرلی سەرۆکی کوتلەی بەدر لە پەرلەمانی رایگەیاند، دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نین، بەڵام دەبێت داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێن.

ئاشکراشی دەکات، لە دژی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەوەستنەوە ئەگەر بەپارێزگابوونی قەزاکانی فاو و دوزخورماتوو و تەلەعفەر  نەخرێنە دەنگدانەوە.

جەختیشی کردەوە کە دان بە مافی هەڵەبجە وەک پارێزگا دادەنێن، بەڵام جیاوازی نێوان هیچکام لە قەزاکان ناکەن بۆ بەپارێزگابوون، ئەم هەڵوێستەی کوتلەی بەدر لە کاتێکدایەم بڕیارە سبەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لە سەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

رۆژی‌ (13ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رێكاره‌كانی به‌ پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌واوكرد، پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ 19ـه‌مین پارێزگای عێراق.

بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌، بڕیاره‌ سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌.