پێش یاریی كلاسیكۆ گورزی گه‌وره به‌ر بارسێلۆنا و ریال مه‌درید كه‌وت
چەند ڕۆژێک پێش ڕووبەڕووبوونەوەیان له كلاسیكۆی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی پاشا، گورزێکی کتوپڕی به‌ر ریال مه‌درید و بارسێلۆنا کەوت.
پێگه‌ی موندۆی دیپۆرتیڤۆ رایگه‌یاند چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا له به‌شداریكردنی فرێنكی دی یۆنگ له كلاسیكۆ بێهیوا بوو، ئه‌و یاریزانه تا 15 رۆژی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
له‌ولاشه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه ئا‌نتۆنیۆ رۆدیگێر بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ڤایادۆلید دوورخرایه‌وه و مه‌ترسی به‌شداریكردنی بۆ یاریی كلاسیكۆش له‌سه‌ره.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕودیگێر لە دوایین کاتژمێرەکاندا تووشی كێشه و ئازاری ئه‌ژنۆی بووه و بڕیاره دووشەممەی داهاتوو پشکنینی سۆنەری بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆی لە یارییەکانی ئێل کلاسیکۆدا بزانێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بارسێلۆنا له كلاسیكۆ له تواناكانی هه‌ریه‌ك له عوسمان دێمبلی و پێدری رۆدریگێز بێبه‌ش ده‌بێت.
ڕیال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕابوو، كه هەڵە لەلایەن ئیدەر میلیتاوە تۆمارکرا.
ڕیال مەدرید له لایگا بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییه، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه و به 15 خاڵ له ریال مه‌درید دووره.