سەندیکای پارێزەرانی کوردستان: ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر زانیاری ناڕاست و نایاسایی له سۆشیال‌میدیا بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، داوا لە پارێزەران دەکات، خۆیان لە کارە نایاساییەکان بەدووربگرن و کۆمێنت، دەنگ و ڤیدیۆکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە ئاست بەرپرسیارییەتی پیشەیی ئەواندابێت.
بەختیار حەیدەر سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه 2ـیی نیسانی 2023) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری یاسایی و گه‌یاندنی زانیاری و پێدانی راوێژی یاسایی، ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر له‌سه‌ر ئه‌كاونت و په‌یجه‌كانی سوشیالمیدیا، زانیاری ناڕاست و نایاسایی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و سه‌ر له هاووڵاتییان ده‌شێوێنن.
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌هۆی پیشه‌كه‌یان ده‌ست پارێزه‌ران ده‌كه‌وێت، كه نابێت بڵاوبیته‌وه، ئاشكرای ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان رێككاری پیشه‌یی به‌رزه‌فتیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.