تەقینەوەیەک لە سانت پێترسبێرگ روویدا
K24 – هەولێر:
تەقینەوەیەک لە سانت پێترسبێرگ روویدا و بەهۆیەوە 16 کەس بوونەتە قوربانی.
ئاژانسی تاسی رووسی لە بەرپرسی تیمی باری لەناکاوی شاری سانت پێترسبێرگەوە وبڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 15ی دیکەش برینداربوون.
تەقینەوەکە لە کافێیەک روویداوە و هێشتا وردەکاری و هۆکار و پاڵنەری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
میدیا رووسیهكان بڵاویانكردهوه، تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبێکی چندراوەوە بووە، کە کێشەکەی 200 گرام بووە و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکی سەربازی بە ناوی ڤلادلین تاتارسکی کوژراوە.