بێنزێما ریكۆردێكی كریستیانۆی تێك‌شكاند
کەریم بێنزێما هێرشبەری ریال مه‌درید لە نیوەی یەکەمی یاریی یانه‌كه‌ی بەرامبەر ڤایادۆلید، هاتریكی تۆمار كرد و ریكۆردێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی شكاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕی 27ـی لالیگا، كه‌ریم بێنزێما خێراترین هاتریكی خۆی به درێسی ریال مه‌درید تۆمار كرد، كاتێك لە نیوه‌ی یەکەمی یارییەکەدا لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" بێنزیما لە ماوەی کەمتر لە 7 خولەکدا (29، 32 و 36) سێ گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی كرد.
بەگوێرەی تۆڕی ئاماری "ئۆپتا"، بۆ یەکەمجارە كه‌ریم بێنزێما لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ ریال مه‌درید له نیوه‌ی یه‌كه‌م هاتریك ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2009 له یانه‌ی لیۆنه‌وه روویكردووه‌ته ریال مه‌درید نۆیه‌مینجاره كه‌ریم هاتریك ده‌كات.
بنزیما لە ماوەی 6 خوله‌ك و 30 چركه هاتریكی له دژی ڤایادۆلید كرد به‌مه‌ش ریكۆرده‌كه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی شکاند کە پێشتر دۆن به 8 خوله‌ك هاتریكی كرد بوو.
كه‌ریم بێنزێما بووه خاوه‌نی دووه‌م خێراترین هاتریك له مێژووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لالیگا له دوای فێرناندۆ هیرۆ كه له 19ـی مانگی نیسانی 1992 به شه‌ش خوله‌ك هاتریكی له دژی ئیسپانیۆل كرد و یارییه‌كه‌یان به (7 ـ 0) برده‌وه.
کەریم بێنزێمای تەمەن 35 ساڵ، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 14 گۆڵ و هاته ریزبه‌ندی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه و ته‌نیا به جیاوازی 3 گۆڵ له لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا دووره كه به 17 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه.