عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری به‌سره راده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر
عێراق پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری به‌سره راده‌گرێت، پاش ئه‌وه‌ی كه بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كون بووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر زاری چواری سه‌رچاوه‌ی ده‌ریایی و بازرگانی رایگه‌یاند عێراق پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری به‌سره رایگرتووه، پاش ئه‌وه‌ی كه بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كون بووه و نه‌وتی لێ ده‌رچووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند له دوێنێوه باركردنی نه‌وت راگیراوه، سه‌رچاوه‌ی دووه‌میش رایگه‌یاند كونبوونێكی ساده‌یه و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه هێشتا روون نییه كه چاككردنه‌وه‌ی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت چه‌ند كاتی ده‌وێت.
به‌نده‌ری به‌سره تاكه به‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراقه، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی بۆ ئوردن و هه‌روه‌ها نه‌وتی كه‌ركوك به به‌نده‌ری جیهان راگیراوه.