وه‌زیری وزه‌ی توركیا: ده‌ست به ده‌رهێنانی غازی سرووشتی له‌نێو ده‌ریای ره‌شدا ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا غازی سرووشتی دۆزراوه له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریای ره‌ش، "ده‌رده‌هێنین".
فاتیح دۆنماز وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، ئاماده‌ین غازی سرووشتی دۆزراوه له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریای ره‌شدا له‌كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌ربهێنین.
به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی غازی سرووشتی له‌نێو ده‌ریای ره‌شدا، له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2022دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا یه‌كه‌مین بۆرییان نارده نێو ده‌ریای ره‌ش.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، رایگه‌یاندبوو، گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غاز له‌ناوه‌راستی ده‌ریای ره‌ش دۆزراوه‌ته‌وه، كه یه‌ده‌گه‌كه‌ی 540 ملیار مه‌تر دووجا غازی سرووشتییه.