وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: هەموو کارێک بۆ پاراستنی سەلامەتی هەر سێ بەریتانییە دەستبەسەرکراوەکەی ئەفغانستان دەکەین

سویلا بریڤەرمان
سویلا بریڤەرمان

K24 -  هەولێر:

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، حکومەتی بەریتانیا کار بۆ  سەلامەتی گیانی ئەو سێ هاووڵاتییە بەریتانییە دەکات، کە لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە دەستگیرکراون.

سویلا بریڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، رایگەیاند، سەبارەت بە سێ هاووڵاتییە بەریتانیە دەستبەسەرکراوەکەی بەریتانیا لە ئەفغانستان، خەریکی گفتوگۆین.

دوپاتیشیکردوە، هەرکاتێک کە گیانی بەریتانییەکان دەکەوێتە مەترسییەوە، حکومەتی بەریتانیا هەموو کارێک بۆ پاراستنی سەلامەتییان دەکات.

بریڤەرمان ئاماژە بەوە دەکات، بەریتانیا هەموو کارێک بۆ پاراستنی سەلامەتی هەر سێ بەریتانییە دەستبەسەرکراوەکەی ئەفغانستان دەکات.

میدیا بەریتانییەکان ناسنامەی ئەو سێ بەریتانییەیان ئاشکراکرد، کە لە ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەرن، کە بریتیین لە کیڤن کۆرۆنێڵ ی تەمەن 53 ساڵ، کە کاری خێرخوازی لە رێکخراوێک دەکات، هەروەها بەڕێوەبەری هۆتێلی کرێکارانی بەهاناوەچوون، ئاماژە بە ناوی نەکراوە، وێڕای مایڵز رۆتڵێدج، یەکێکە لەو کەسانەی کاریکەری زۆری بەسەر یوتووبەوە هەیە.