کوردستان24 گۆڕانکارییە کارگێرییەکانی هەشت پۆستی باڵای زانکۆی سەڵاحەددین بڵاودەکاتەوە
K24 - هەولێر:
زانکۆی سەڵاحەددین گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی باڵای ئەنجامدەدات و وابڕیارە رۆژی (3ـی نیسانی 2023)، رێورەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەو پۆستانە بەڕێوەبچیت.
سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین بە کوردستان24ـی راگەیاند، رۆژی (3ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) بە ئامادەبوونی پ. ی. د. كامه‌ران یونس محەممەدئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ، گۆڕانكاری و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات لە هەشت پۆستی باڵای زانكۆکە دەکرێت.
بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین راشیگەیاند، گۆڕانكارییه‌كان به‌م شێویە ده‌بێت:
پ. د. فه‌رهاد عه‌لی مسته‌فا، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ. ی .د. ئه‌حمه‌د محەممەد عه‌لی، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ. د. جه‌میل عه‌لی ره‌سول، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی زانسته ئیسلامییه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ. د. شوكر قه‌ره‌نی عزیز، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی ئه‌ندازیاری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ. ی. د. سامان حوسێن عومەر، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی زمان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ. ی. د. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی پزیشكی ڤێرتێرنه‌ری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ. ی. د. دلێر موسی ئەحمەد، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
پ. ی. د. تارق خزر حەسەن، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆستی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده - مخموور ده‌ستبه‌كار دەبێت.