نرخی نەوت لە دابەزیندایە
K24 - ھەولێر
به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی خواست له سه‌ر نه‌وت و كورتهێنانی ئابووری ولاتانی ئاسیا، جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌شێك له نرخه‌كه‌ی له ده‌ستدا.
له دوایین ئالۆگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وت دا، هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی برێنت به له‌ده‌ست دانی نزیكه‌ی 26 سه‌نت له به‌هاكه‌ی به 46 دۆلار و 50 سه‌نت فرۆشرا و هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش بۆ 45 دۆلار و 13 سه‌نت داكه‌وت.
دابەزینی ئه‌مجاره‌ی نرخی نه‌وت په‌یوه‌ندی به كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی بازاڕه‌وه هه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه خالید فالیحی وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی سعودییه رایگه‌یاند كه ئیستا بازاڕی نه‌وت له جێگیر بوون دایه و خواست و خستنه‌ڕووی ئه‌م كانزایه‌ش هاوسه‌نگ ده‌بێت.