کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 3/4/2023، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە  (2-3) پلە  بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی سێشەممە 4ی ئادار نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە (2-3 ) پلە  بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى

دهۆک: 20 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   21 پلەى سیلیزى

سۆران:  18  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  24 پلەى سیلیزى