"كریستیانۆ هۆكاربووه بۆ دوورخرانه‌وه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی"
بۆ یەکەمجار ئاشکرا ده‌بێت کە دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتێنهام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هۆی كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه تێكچووه.
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پاشان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، پێش جەژنی کریسمس، سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتێنهام پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئه‌وكاتی تۆتێنهام كردووه، به‌ڵام راهێنه‌ره ئێتاڵیاییه‌كه یه‌كسه‌ر ره‌فزی كردووه، دواتر لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودییەوە کرد.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، دانیال لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرس، ناوی ڕۆناڵدۆی بۆ کۆنتی پێشنیار کردووە، سەرۆکی یانەکە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا زۆر جددی بووە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالییەکە، بەڵام ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ڕەتیکردووەتەوە و پێیوابووه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ بیرۆكه و پلانه‌كانی ناگونجێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی سستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆنتی و سه‌رۆكی یانه‌كه.
ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی كۆتایی ساڵی 2021 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تۆتێنهامی وه‌رگرت، دواتر هه‌فته‌ی رابردوو به فه‌رمی له تۆتێنهام دوورخرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌گه‌ڵ تۆتێنهام سه‌رپه‌رشتی 76 یاری كرد، 41 بردنه‌وه، 23 شكست و 12 به‌رامبه‌ربوونی هه‌بوو.