هەر یاریزانێک درێسی قۆڵ کورت لەبەر بکات گواردیۆلا سزای دەدات
پیکێ چیرۆکێکی خۆی لەگەڵ گواردیۆلا دەگێڕێتەوە و سزایەکی سەیری راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاشکرا دەکات.
جیرارد پیکێ بەرگریکاری ئیسپانی چیرۆکێکی خۆی لەگەڵ گواردیۆلا دەگیڕێتەوە لەوکاتەی بەیەکەوە لە بارسێلۆنا بوون، پیکێ دەڵێت: رۆژێکیان درێسێکی قۆڵ کورتم لەبەر کردبوو لەناو بەفر، کاتێک گواردیۆلا وێنەکانی بینیبوو بڕیاریدا لە یاریی دواتر بانگهێشتم نەکات و پارەی ژەمێکی تەواوی یاریزانەکانی یانەکەشی بە من دا'.
پیکێ دەشڵێت: گواردیۆلا پێیوابوو من بە لەبەرکردنی قۆڵ کورت تەندروستی خۆم خستووەتە مەترسییەوە، بۆیە لەوکاتەوە من لە سەرجەم یارییەکان درێسی قۆڵ درێژ دەپۆشم و سزایەکەی گواردیۆلا یەکێک بوو لەو هۆکارانەی وایلێکردم هەمیشە درێسی قۆڵ درێژ بپۆشم'.
پیکێ تاکو وازی لە یاریکردن هێنا هەمیشە لە یارییەکان بە درێسی قۆڵ درێژ ئەنجام دەدا.