وەزارەتی شارەوانی: پتر لە دوو ملیار دینار بۆ زەوییەکانی 8ی حەسارۆك خەرجدەكرێت

کارکردن لە شەقامی 60 مەتری گەڕەکی هەشتی حەسارۆک
کارکردن لە شەقامی 60 مەتری گەڕەکی هەشتی حەسارۆک

K24 - هەولێر:

وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیەنێت، پتر لە دوو ملیار دینار بۆ زەوییەکانی 8ی حەسارۆك خەرج دەكرێت.

لە میانەی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە کراوە، بە مەبەستی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەرتی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی، رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (2،005،865،266) دوو ملیار و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج هەزار و دووسەد و شەست و شەش دینار، نیشاندا.

وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی لە شەقامی (60م)/R3) لە گەڕەكی مەریوان كەرتی 8ی حەسارۆك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، خەرجدەکرێت.