سلێمانی.. پێشمەرگەیەکی پارتی دەڕفێندرێت
K24 - سلێمانی:
پێشمه‌رگه‌یه‌ك، كه پاسه‌وانی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی بووه له پارێزگای سلێمانی، دەرکەوتووە له‌لایه‌ن هێزێکی یەکێتی بە ناوی هێزی کۆماندۆ، رفێندراوه.
كوردستان24 په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كرد و ئه‌وان رایانگه‌یاند، سه‌لاحه‌ددین جه‌لال پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه و پاسه‌وانه له باره‌گای رێكخستنی پارتی له سلێمانی، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:00ـی ئێواره رفێندراوه.
هه‌روه‌ها كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌شڵێن: "قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌رپرسیارن له گیان و چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه".
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه، كوردستان24 په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركردایه‌تی پارتی له پارێزگای سلێمانی كرد، ئه‌وان هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه، رایانگه‌یاند، له به‌دواداچوون به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌ی كه كراوه كرده‌وه‌ی رفاندن بووه، ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ش ئاڵۆزی له هه‌رێمی كوردستان زیاترده‌كات.