فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی: لە سلێمانی پێشمەرگەیەکمان رفێندراوە

فەرماندەیی گشتی زێرەڤانی
فەرماندەیی گشتی زێرەڤانی

K24 – هەولێر:

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە راگەیەندراوێکدا بۆ رای گشتی ئاماژە بە هەڵکوتانەسەر ماڵی پێشمەرگەیەک و رفاندی لە شاری سلێمانی دەکەن و رایدەگەیەنن، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروستکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئێوارەی رۆژی دووشەممە هێزێکی کۆماندۆی سەر بە بافل تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەبێ رەزامەندی و فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگە (صلاح الدين جلال احمد) لە بەتالیۆنی چواری مەکتەبی رێکخستنی سلیمانی سەر بە فەرماندەییمان و رفاندوویانە".

هەروەها فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کارە کە "بەدەر لە یاسا" وەسفیکردووە، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەنە ئەستۆی "ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروستکردووە".

دەقی راگەیەندراوەکەی  فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بۆ رای گشتی:

ئێوارەی رۆژی دووشەممە هێزێکی کۆماندۆی سەر بە بافل تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەبێ رەزامەندی و فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگە (صلاح الدين جلال احمد) لە بەتالیۆنی چواری مەکتەبی رێکخستنی سلیمانی سەر بە فەرماندەییمان و رفاندوویانە.

لێرەدا وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کارە بەدەر لە یاسایە، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروستکردووە  و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رەفتارانە بێت لەو دەڤەرە.

راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەفانی

2023-4-4