پارێزەرەکەی ترەمپ عێراقییە

ئەلینا حەبە و دۆناڵد ترەمپ
ئەلینا حەبە و دۆناڵد ترەمپ

K24 - هەولێر:

ئەلینا حەبە ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و لەدایک و باوکێکی عێراقی لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمەریکا لەدایکبووە.

ئەلینا حەبە، هاوشێوەی ئەندامانی دیکەی تیمی پارێزەرانی دۆناڵد ترەمپ لە دادگا بەرگری لە سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات و لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ـی ئەمەریکی رایگەیاند، "ترەمپ بە تەواوی ئامادەیە بۆ چوونە دادگا و دەزانێت چی دەکات".

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاداری 2023، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە بەردەم دادگای مانهاتن بەتۆمەتی پێدانی پارە ئەکتەرێکی پۆرن ئامادەبێت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمەریکی، ئەلینا لە زانکۆی لیهای و کۆلێژی یاسای وایدنەر لە زانکۆی کۆمۆنوێڵس لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا خوێندوویەتی.

ئەلینا خاوەنی دوو منداڵە و هاوسەرەکەشی لە وەبەرهێنانی خانووبەرەی بازرگانی کاردەکات، خۆشی لە کۆمپانیایەکی بواری یاسایی کار دەکات، کە لە مانهاتن و نیوجێرسی ئۆفیسی هەیە و لە کەرتی خانووبەرە نوێنەرایەتی کڕیارەکانی دەکات.