کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینبی دەکات لە هەندێک ناوچە نمە باران ببارێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان  نمە باران دەبارێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە  (2-4) پلە  بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە(2-4 ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  22 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى

دهۆک: 21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   22 پلەى سیلیزى

سۆران:  21  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  26 پلەى سیلیزى