هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بووه‌ پاڵه‌وانی یۆرۆی 2016

له‌ یاریی فیناڵی یۆرۆی 2016 فره‌نسا، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژووی خۆیاندا بووه‌ پاڵه‌وانی یۆرۆ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ گۆڵێكی بێوڵام له‌ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی برده‌وه‌.

له‌ خوله‌كی 20 پورتوگالییه‌كان زه‌برێكی كوشنده‌یان به‌ركه‌وت، كاتێك دیمیتری پایت، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا زۆر به‌ توندی له‌ كریستیانۆی دا‌، بۆیه‌ به‌ ناچاری دوای 5 خوله‌ك یاریگه‌ی جێهێشت، یارییه‌كه‌ش به‌ درێژایی هه‌ردوو گێمه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.

له‌ گێمی زیادكراوی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌، ئیدین لۆپێز له‌ خوله‌كی 109 به‌رازیلی ئه‌ورووپای به‌ گۆڵێك پێشخست و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پورتوگال كۆتایی هات.

هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژووی خۆیدا نازناوێكی گه‌وره‌ی برده‌وه‌. پێشتر له‌ 2004 گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی، به‌ڵام به‌ گۆڵێكی بێوڵام به‌ هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان دۆڕا.