به هۆكارێكی سه‌یروسه‌مه‌ره ناوبژیوانێك به قورسی سزادرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی مێكسیك به فه‌رمی فێرناندۆ هێرناندێزی ناوبژیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوەی 12 یاری راگرت، دوای ئەوەی لە کاتی یاریی نێوان كڵه‌ب ئەمریکا و لیۆن لە خولی نێوخۆیی مێكسیك قاچی له ئه‌ژنۆی یاریزانێك دا.
به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه لە نیوەی دووەمی یاریی نێوان كله‌ب ئه‌مریكا و لیۆنی مێكسیكی كه لە یاریگای "ئازتێکا" به‌ڕێوه‌چوو ئاژاوه‌گێری روویداو، کاتێک ناوبژیوان هێرناندێز تووشی شەڕانگێزی بوو، دوای ئەوەی یاریزانانی لیۆن گەمارۆیان دا، ئەمەش دوای گۆڵێکی مشتومڕاوی یانەی ئەمەریکا تۆمارکرا، کە بووە هۆی ئەوەی ناوبژیوان قاچی بەر ئەژنۆی لوکاس ڕۆمیرۆی یاریزانی یانەی لیۆن بکەوێت و یاریزانه‌كه‌ش كه‌وته سه‌رزه‌وی، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هاتبوو، هه‌ردوویانه‌ش پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می ریزبه‌ندی خولی مێكسیكیان به‌ده‌ستهێناوه.
له یارییه‌كه‌دا راهێنه‌ری هه‌ردوویانه‌ش به‌گژیه‌كدا چوون و به جۆرێك وێنه‌ی راهێنه‌ری لیۆن به جلوبه‌رگی دڕا‌و له سۆشیاڵ میدیا بڵاوكرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانانی كورسی یه‌ده‌گی یانه‌ی كله‌ب ئه‌مریكا بووه شه‌ریان.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی مێكسیك زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر یاریزانان و راهێنه‌رانی هه‌ردوویانه‌دا سه‌پاند، به‌ڵام سزای هێرناندێزی ناوبژیوان له هه‌مووان قورستربوو كه بۆ 12 یاریی سڕكرا.
لوكاس رۆمێرۆ یاریزانی یانه‌ی لیۆن رایگه‌یاندووه كه ئه‌و دڵته‌نگه كه نابژیوانی یارییه‌كه به‌هۆی ئه‌و سزادراوه و ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك داوای سزادانی هێرناندێزی نه‌كردووه، ته‌نیا لێكتێنه‌گه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌بووه.
دواتر هێرناندێزی ناوبژیوان گوتی: داوای لێبوردنێکی تایبەت لە هاندەران دەکەم و هەروەها لە یاریزان لوکاس ڕۆمیرۆ بۆ کاردانەوەکانم، من هێرش ناكه‌مه سه‌ر هێچ یاریزانێك و هیچ كه‌سێكی تر، پابه‌ندیش ده‌بم به‌و سزایه‌ی به‌سه‌رم دا سه‌پاوه.