بارەگای بارزانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب بەحرکەیی ئاراستەدەكات

بارەگای بارزانی
بارەگای بارزانی

K24 – هەولێر:

بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب عەبدوڵڵا بەحركەیی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا مەلا تەیب بەحرکەیی دەكات.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە، " بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و كەسایەتی ئایینی دیار و خاوەن پێگە و مامۆستای هەڵکەوتوو و كوردپەروەر مامۆستا مەلا (تەیب عەبدوڵڵا بەحركەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای كوردستان، مان بیست".

هەروەها بارەگای بارزانی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بەحركەیی و سەرجەم مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام و دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بەحركەیی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و كەسایەتی ئایینی دیار و خاوەن پێگە و مامۆستای هەڵکەوتوو و كوردپەروەر مامۆستا مەلا (تەیب عەبدوڵڵا بەحركەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای كوردستان، مان بیست.

سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام و هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی
6ی نیسانی 2023