فاو: نرخی خۆراک لە سەر ئاستی جیهاندا دابەزیووە
K24 – هەولێر:
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە خۆراک کشتوکاڵ (فاو) رایدەگەیەنێت، نرخی خۆراک لە سەر ئاستی جیهاندا دابەزیووە.
لە میانەی راگەیەندراوێکدا، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە خۆراک و کشتوکاڵ (فاو) ئاماژە بەوە دەکات، نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی جیهان پێشتر بەرزبوو، بە بەراورد لەگەڵ دوو مانگی رابردوو نرخەکان بە رێژەی لە سەدا ٢٠ دابەزیوون، کاتێک لە ساڵی ٢٠٢٢ و کاتی دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیا نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون.
هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، خۆراکی زۆری بەردەست هەن، هەروەها کەمی داواکاری لە سەر خۆراک و درێژکردنەوەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانی، وایکردووە نرخی خۆراک داببەزێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، تەنیا نرخی خۆراک لەو وڵاتانە گرانە کە بارودۆخی ئابووری سەختیان هەیە.