كامیرۆن لە پەرلەمانی بەریتانیا باسی پێشمەرگە دەكات

دوایین وتاری لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەكەی پێشكەشكرد و باسی ھەماھەنگی ھێزی پێشمەرگەی ھێزەكانی بەریتانیای كرد
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6a6b4055-93f1-49f3-aef8-83ecc77a853c/CameronPeshmerga.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لەدوا بە شداریکردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا، وەکو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، دەیڤد کامیرۆن، باسی پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە دەکات و رایدەگەیەنێت هێزاکانی بەریتانیا مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن و ئاشکراشی دەکات داعش لە عێراق 45% ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵیکردبوون لەدەستیداوە.

لە وتارەكەیدا دەیڤد كامیرۆن گوتی: "هێزەکانمان مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکەن و خزمەتگوزاری تەندروستیشی پێشکەش بە پێشمەرگە کردووە و هەوڵیش دەدەین هاوکاری زیاتریان بکەین، بەڵام دەبێ بەڕاشکاوانە بڵێم کە ستراتیزییەتی ئێمە لەدژی داعش سەرکەوتوو بووە و داعش لە پاشەکشێدایە و 45% ئەو خاکەی لەعێراق کۆنتڕۆڵی کردبوو لەدەستیداوە، سەرچاوە داراییەکانیان لەناوبراون، نزیکەی 25 هەزار چەکداری داعش کوژراون و رێژەی هەڵهاتن لەنێو ریزەکانی چەکدارانی داعش زیادیکردووە و رۆیشتنی کەسانی بیانی بۆ نێو ئەو گروپە بە رێژەی 90% کەمیکردووە.