لە بەغدا ئامادەكاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکرێت

لە بەغدا ئامادەكاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکرێت
لە بەغدا ئامادەكاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکرێت

 K24 - هەولێر:

ئەمیندارییەتی گشتی بەغدا ئامادەكاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکات، کە پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلەکە بگات.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق، محەممەد رەبیعی گوتەبێژی ئەمیندارییەتی گشتی بەغدا  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بەشی ئاوەڕۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی بەغدا، ئامادەکارییەکی باشیان بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کردووە، کە کەشناسی پێشبینی کردووە.

ئەو گوتەبێژە راشیگەیاند، هیچ مەترسییەک لە کاتی هاتنی ئەو شەپۆلەی بارانبارین نابیندرێت، تەنیا ئەوەی هەیە، ئامادەکارییە و نەوەک هاوشێوەی شاری دیوانییە بارانبارین کاریگەری بۆسەر تۆڕی ئاوەڕۆ هەبێت و زیان به‌ هاوولاتیان بگه‌یه‌نێت.

پێشتریش کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو، لە رۆژی سێشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین و بارانبارینی بە خۆڕ روو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەکات و پێشبیی دروستبوونی لافاو ده‌كرێت.