سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نووسینگه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له به‌ریتانیا، وێنه‌یه‌كی د‌یڤید كامیرۆنی سه‌رك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا كارتۆنێكی هه‌ڵگرتووه و ده‌یگوازێته‌وه ناو ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر، به مه‌به‌ستی جێهێشتنی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، له داونینگ ستریتی ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی راپرسی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام درا و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت له به‌رژه‌وه‌ندی جێهێشتنی یه‌كێتییه‌كه‌یه، د‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راگه‌یاند.
بۆ ئه‌و پۆسته‌ش تیریزا مای، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، پۆسته‌كه وه‌ربگرێت و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش وه‌ك سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران دیاری كرا.
هه‌رچه‌نده هێشتا نازانرێت، كامیرۆن ماڵه‌كه‌ی ده‌باته كام ناوچه‌ی له‌نده‌ن، وه‌ك هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كامیرۆن ده‌یه‌وێت ماڵه‌كه‌ی بباته‌وه هه‌مان شوێنی پێشووی، له ناوچه‌ی ئۆكسفۆردشایه‌ری رۆژئاوای له‌نده‌ن.