لامپارد بۆ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید ئامۆژگارییه‌كی له هاری ریدناپی مامی پێده‌گات
فرانك لامپارد راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی چه‌ندان ئامۆژگاری و رێنمایی له باره‌ی چۆنێتی بردنه‌وه له ریال مه‌درید له لایه‌ن هاری ریدناپی مامی پێگه‌یشتووه كه پێشتر راهێنه‌ری تۆتێنهام بووه.
هاری ڕێدناپ بە فرانک لامپاردی کوڕەزای گوتووه كه دەتوانێت چێڵسی نەخۆش بگۆڕێت پێش ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه له چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید بێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو چێڵسی گه‌ڕانه‌وه‌ی فرانك لامپاردی وه‌كو راهێنه‌ر راگه‌یاند، له یه‌كه‌مین یارییش به‌رامبه‌ر ولڤرهامتن به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر چێڵسی دۆڕا، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی نا‌ئومێد كرد پێش ئه‌وه‌ی له یاریی داهاتوو رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ببنه‌وه.
له دوای یارییه‌كه، هاری ریدناپ له‌گه‌ڵ جه‌یمسی كوڕی كه ئێستا له كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی به‌ریتانیا كار ده‌كات باسیان له دۆخی چێڵسی و لامپارد كرد. جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه لامپارد له‌وكاته‌دا هیچ هیوا و رێگایه‌كی نه‌بوو بۆ بردنه‌وه‌ی له ولڤرهامتن، به‌ڵام ده‌توانێت بۆ یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تیپه‌كه‌ی بگۆڕێت.
هاری ریدناپ گوتی: به وردی سه‌یری یارییه‌كه‌ی چێڵسی و ولڤرهامتنم كرد، لامپارد هیچ هیوایه‌كی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه كار بكات، چونكه ته‌نیا 2 رۆژ كاری له‌گه‌ڵ كردوون.
هاری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی تۆتێنهام ئامۆژگارییه‌كی كوڕه‌برایه‌كه‌ی كرد بۆ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئێمه ده‌زانین ریال مه‌درید تیپێكی ته‌واو رێكخراو و گه‌وره‌یه، بۆیه پێویسته بێنجامین چێلوێڵ و جه‌یمیس رێس له ناوه‌راستی به‌رگری نزیك ببه‌نه‌وه و هێڵی به‌رگری و پشته‌وه ده‌بێت پته‌و بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چێڵسی به ئه‌نجامێكی قورس نه‌گه‌ڕێته‌وه ستامفۆردبریج.
هاری ریدناپ ده‌شڵێت: پێویسته به‌رگرییه‌كی ناوچه‌یی باش بكه‌یت ئاساییه گۆڵت لێ بكرێت، گرینگ ئه‌وه‌یه هاوسه‌نگی له‌ده‌ست نه‌ده‌یت و ئه‌نجامه‌كه‌ت له‌سه‌ر قورس نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا زۆر بچیه پێشه‌وه ریال مه‌درید به چه‌قۆ لێت ده‌دات و به قورسی ده‌دۆڕێیت، چونكه ئێستا هه‌مووان چاوه‌ڕێی دۆڕانی چێڵسی ده‌كه‌ن، بۆیه پێموایه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له‌پێش لامپارد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌دات به ئه‌نجامێكی قورس بدۆڕێت و خۆی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه هه‌ڵبگرێت ئه‌وكات زیاتر له تیپه‌كه‌ی تێده‌گات و ده‌توانێت یاریزانه‌كان باشتر بگونجێنێت، چونكه كاتێك ده‌چێته سانتیاگۆ بێرنابیۆ گرنگترین شت گۆڵكردن نییه، به‌ڵكو خاوێنراگرتنی گۆڵه‌كه‌ت له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه.
چێڵسی له ئێستادا ڕیزبەندی یازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه، زه‌حمه‌ته هیچ هیوایه‌كی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوو له پرێمه‌رلیگ تۆمار بكات، بۆیه تاكه هیوا له‌به‌رده‌م لامپارد ته‌نیا چامپیۆنزلیگه.