ده‌ركه‌وتنى گياندارێكى ده‌ريايى گه‌شتيارانى ئه‌م وڵاته‌ى نيگه‌ران كردووه
K24- هه‌ولێر
له وڵاتى ميسر، ده‌ركه‌وتنى نه‌هه‌نگێك له‌كه‌ناراوه‌كانى باكوورى ده‌رياى ناوه‌ڕاست، گه‌شتيارانى نيگه‌ران كردووه.
گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌ناوچه‌ى ماريناى كه‌ناراوه‌كانى باكوورى وڵاتى ميسر له‌سه‌ر ده‌رياى ناوه‌ڕاست، ده‌ركه‌وتنى جۆره نه‌هه‌نگێك بۆ جارى دووه‌م ، هاووڵاتييان و گه‌شتيارانى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى خستووه‌ته شپرزه‌يى و دڵه‌ڕاوكێوه.
ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم"، بڵاويكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى وڵاتى ميسر، لێژنه‌يه‌كى تايبه‌تى پێكهێناوه، بۆ لێكۆڵينه‌وه كردن له‌جۆرى ئه‌م نه‌هه‌نگه و چاودێرى كردنى، به‌جۆرێك له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان له‌كه‌ناراوه‌كانه‌وه بيگوازنه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستى ده‌ريا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌شتيارانى دووربخه‌نه‌وه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره نه‌هه‌نگه جگه له باڵه‌كانى ته‌نيشتى، باڵێكى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر پشتييه‌وه هه‌يه، يه‌كێكه له‌و جۆره نه‌هه‌نگانه‌ى كه ددانى نييه و هيچ مه‌ترسييه‌كى بۆ سه‌ر گيانى مرۆڤ نييه و دوو جۆر ره‌نگيشى هه‌يه قاوه‌يى و ره‌ش.
هه‌روه‌ها خواردنى ئه‌و نه‌هه‌نگه بريتييه له ماسى و قرش گيانداره بچووكه‌كانى ديكه‌ى ده‌ريا، و ته‌مه‌نيشى به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو 135 ساڵ ياخود 140 ساڵ و هه‌موو ساڵيكيش 2 بۆ 3 بێچووه نه‌هه‌نگ ده‌خاته‌وه، ماوه‌ى دوو گيانيشى 11 مانگه.