فەرەنسا رەتیدەکاتەوە هێزی لە ئۆکرانیا هەبێت

فەرەنسا رەتیدەکاتەوە هێزی لە ئۆکرانیا هەبێت
فەرەنسا رەتیدەکاتەوە هێزی لە ئۆکرانیا هەبێت

K24 - هەولێر:

سێباستیان لیکۆرنیو وەزیری بەرگری فەرەنسا، بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی ئەمەریکا رەتدەکاتەو و رایگەیاند، هیچ هێزێکی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا نیین و بەشداری جەنگەکەیان نەکردووە.

لێدوانەکەی وەزیری بەرگری فەرەنسا لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی دزەپێکراوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دێت، کە گوایە هێزی فەرەنسی لە ئۆکرانیا هەن.

پێشتر حکومەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی پێنتاگۆن دوورن لە راستی و ئامانج لە بڵاوکردنەوە ئەو زانیارییانە دروستکردنی گومان و لەڕێلادانی هۆشداری لایەنەکانە.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.