به فه‌رمی.... بارسێلۆنا كڕینی یاریزانێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی كڕینی یاریزانێكی دیكه‌ی فره‌نسی راگه‌یاند كه له باڵی چه‌پی به‌رگری یاریی ده‌كات.
بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی لۆكاس دینی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی له پاریس سانجێرمانه‌وه راگه‌یاند كه به بڕی 16.5 ملیۆن یۆرۆ كڕیویه‌تی و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 60 ملیۆن یۆرۆیه.
لۆكاس دین، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا كرد، پێشتریش له 2013 له یانه‌ی لیلی فره‌نساوه بۆ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌مه دووه‌مین به‌رگریكاری فره‌نساشه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه ده‌كات.