"ئالڤێس له نێو زیندان خه‌ریكه ژیانی به كۆتایی بێت"
دوای ئەوەی خێزانه‌كه‌ی بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا له دانیال ئەلڤێس، ئه‌مجاره‌یان برایه‌كی ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی بارسێلۆناش بێبه‌ریبوونی خۆی له ئالڤێسی برای راگه‌یاند.
دانی ئالڤێس به تۆمه‌تی ده‌ستردێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تێك له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له شاری بارسێلۆنا ماوه‌ی دوو مانگه زیندانی كراوه، به‌هۆیه‌وه جوانا سانزی خێزانیشی لێی جیابووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش رۆژ به رۆژ ژیانی ئالڤێس له نێو زیندان له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
ئالڤێس كاتێك كه‌وته زیندان، راسته‌وخۆ خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌م كاره‌یه‌وه جیابوونه‌وه‌ی لێی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م خانمه نماییشكاره ئیسپانییه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ ئالڤێس هاوژینی یه‌كترن. هه‌رچه‌نده ئالڤێس له نێو زیندانه‌وه نامه‌یه‌كی بۆ نارد كه ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ ژیان پێ بدات، به‌ڵام ئه‌و خانمه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه سوور بوو، ئه‌مه‌ش ژیانی ئالڤێسی له نێو زیندان ئه‌وه‌ندیتر وێران كرد.
ئه‌مجاره‌یان ئالڤێس هه‌واڵێكی دیكه‌ی ناخۆشی پێگه‌یشت كه تێیدا برایه‌كه‌ی به ناوی (نای ئالڤێس) كه گۆرانیبێژه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئالڤێس تێكچووه و له ئینستاگرام نووسیویه‌تی: "پەروەردگار، ئەمڕۆ نامەوێت هیچت لێ بپرسم، تەنها دەمەوێت سوپاست بکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بە درێژایی ژیانم پێت بەخشیوم، دەمەوێت سوپاسی خودا بکەم بۆ خێزانەکەم، تەندروستیم، بژێوی ژیانم، ئازادیم و دەرفەتی ژیانم بۆ ڕۆژێکی تر."
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، برایه‌كه‌ی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا تێكچووه، تا ئێستا لە زیندان سەردانی ئەلڤێسی نەکردووە، ته‌نانه‌ت هیچ ئەندامێکی خێزانەکەشی سه‌ردانی ئالڤێسیان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش ژیانی ئه‌و یاریزانه‌ی له نێو زیندان ئه‌وه‌ندیتر به‌ره‌و خراپی بردووه.