سەرۆکی ئەمەریکا دۆخی لەناکاوی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی هەڵگرت

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

پاش سێ ساڵ لە سەپاندنی، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بەفەرمی دۆخی لەناکاوی نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی هەڵگرت.

بایدن واژۆی لەسەر پرۆژەیاسایەکی کۆنگرێس بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی کۆرۆنا کردووە، کە بەپێی پرۆژە یاساکە چیتر ئەمەریکا لەژێر هەڕەشەی مەترسی کۆرۆنادا نییە.

لەو بارەیەوە کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، سەرباری کۆتایهێنان بە دۆخی لەناکاوە، بەڵام بەندی 42 کە پەیوەستە بە پشکنینی ئەو کەسانەی تۆمارنەکراون و لەسنورەکانی مەکسیکەوە دێنە ئەمریکاوە کاری پێدەکرێت تا چەند مانگی داهاتوو.

ئەمەریکا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی گەورەی مرۆی و ئابووری پێگەیاند و بەپێی ئامارەکان یەک ملیۆن کەس لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.