هیندستان و ئه‌مەریكا مانۆڕی هاوبه‌شی ئاسمانییان ئه‌نجامدا
K24 - هەولێر:
هیندستان و ئەمریکا مانۆڕی هاوبه‌شی ئاسمانییان لە ویلایەتی بەنگالی رۆژئاوا و ئۆتار پرادێش ئەنجامدا.
وەزارەتی بەرگریی هیندستانه‌وه لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، مەشقی ئاسمانیی "مەشقی زاڵبوونی هیندستان 23"، بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمەریکا، لە ویلایەتی بەنگالی رۆژئاوا و ئۆتار پرادێش دەستیپێکردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە مانۆڕەکە كه لە بنکە ئاسمانییەکانی پاناگار و کالایکوندا لە بەنگالی رۆژئاوا و بنکەی ئاسمانیی ئاگرای له ئۆتار پرادێش بەڕێوەچووە، ئامانج لێی به‌ره‌وپێشبردنی رێککەوتنی هاوبەشی نێوان هێزی ئاسمانیی هەردوو وڵاته.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه له قۆناغی یەکەمی مانۆڕەکەدا توانای ئاسمانیی چڕده‌كرێنه‌وه، فڕۆکەی بارهه‌ڵگر و تواناكانی دیكه‌ی هێزە ئاسمانییه‌كانی هەردوو وڵات بەکاردەهێنرێت.
هه‌ر لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه فڕۆکەکانی جۆری C-130J ،C-17 و MC-130J بەشدارییان لە مانۆڕەکەدا کردووە، کە ژاپۆن وەک چاو‌دێر تیایدا به‌شدار بووه.