به فه‌رمی، مارتن سكرتێل به‌ره‌و خولی توركیا كه‌وته ڕێ
كاپتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سلۆڤاكیا به فه‌رمی ریزه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی توركیا كرد.
لیڤه‌رپوول به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رۆیشتنی مارتن سكرتێلی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی فێرنه‌باهچه‌ی توركیا راگه‌یاند.
یۆرگن كلوب، راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی جۆیل ماتیپ كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه له یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه، گڵۆپی سه‌وزی بۆ سكرتێلی ته‌مه‌ن 31 ساڵان هه‌ڵكرد و به بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به خولی تۆپی پێی توركیاوه كرد.
مارتن سكرتێل، له هاوینی 2008 له یانه‌ی زینت سان پێترسبۆرگی رووسیاوه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپووله‌وه كرد، دوای 8 ساڵ یاریكردن ماڵئاوایی له رێدز و یاریگه‌ی ئانفێڵد كرد.