حکومەتی ئیتاڵیا بەهۆی زۆری هاتنی پەنابەرانەوە بۆ کەناراوەکانی دۆخی نائاسایی راگەیاند
K24 - هەولێر:
کابینەی حکومەتی ئیتاڵیا بەسەۆکایەتی جۆرجیا میلۆنی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی پەنابەرە هاتووەکان بۆ وڵاتەکە لەرێگەی دەریای ناوەڕاستەوە، دۆخی نائاسایی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی ئیتاڵیا پاش راگەیاندنی دۆخی نائاسایی رێکاری جیاواز لە بەرێوەبردنی دۆخی پەنابەران و داڵدەدانیان و ناردنەوەیان دەگرێتەبەر.
هاوکات، دۆخی نائاسایی پێنج ملیۆن یۆرۆ بۆ حکومەتەکەی ملیۆن تەرخاندەکات بۆ چاودێریکردنی توندتری کەنارەوەکان، هەروەها رێگە بە حکومەت دەدات ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان نییە دیپۆرتیان بکاتەوە.
لە ماوەی رۆژانی 9 تا 12ـی ئادار زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی دوای پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست گهیشتوونهته ئیتاڵیا. ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئادار چوونهته ئیتاڵیا گەیشتووەتە 17 هەزار و 592 کۆچبەر.