قەتەر 17 هاووڵاتی ئێرانی ئازاد دەکات

وێنە ئەو 17 هاووڵاتییە ئێرانییەی لەلایەن قەتەرەوە ئازادکراون | رۆژی سێشەممە 11ـی نیسانی 2023 | وێنە: هەژماری حەمید دەهقانی، باڵیۆزی ئێران لە قەتەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر
وێنە ئەو 17 هاووڵاتییە ئێرانییەی لەلایەن قەتەرەوە ئازادکراون | رۆژی سێشەممە 11ـی نیسانی 2023 | وێنە: هەژماری حەمید دەهقانی، باڵیۆزی ئێران لە قەتەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر

K24 - هەولێر

باڵیۆزی ئێران لە دەوحە ئاشکرای کرد، بەرپرسانی قەتەر 17 هاوڵاتی ئێرانیان ئازاد کرد، کە بەهۆی بەزاندنی سنووری ئاوی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوون.

حەمید دەهقانی، باڵیۆزی ئێران لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، لە تویتێکدا رایگەیاند، بەهۆی هەوڵەکانی ئێران و بەهاوکاری بەرپرسانی قەتەر، ئەو 17 هاووڵاتییە ئێرانییەی بە هەڵە سنووری ئاوەکانی قەتەریان بەزاند بوو، ئازادکران.

بەگوتەی دەهقانی بەرپرسانی قەتەر بەلەمە دەستبەسەرداگیراوەکانیشیان ئازادکردووە، ئازادکراوەکانیش بە بەلەمەکانیانەوە بەرەو ئێران ڕۆیشتن.