زیدان، له پۆگبا بێهیوا بووه و هانای بۆ ئه‌م یاریزانه بردووه
تا دێت بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌رم ده‌بێت، زۆرترین قسه‌ش له باره‌ی داهاتووی پۆگبا ده‌كرێت، له ئێستادا ئاماژه‌كان به ئاراسته‌ی چوونی ئه‌م یاریزانه بۆ ریال مه‌درید كه‌م بۆته‌وه، بۆیه زیدان له جیاتی ئه‌م یاریزانه كڕینی یاریزانێكی له پرێمه‌ر لیگ كردۆته ئامانج.
به‌پێی هه‌واڵی Sky news، زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، له ئه‌نجامی بێهیوابوونی له پۆگبا، كار بۆ كڕینی مووسا سیسۆكۆی یاریزانی نیوكاسڵ ده‌كات كه ئه‌م یاریزانه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له یۆرۆی 2016 پێشكه‌ش كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه، یانه‌ی نیوكاسڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه كه هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت مووسا بگوازێته‌وه ده‌بێت 40 ملیۆن یۆرۆ بدات، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه به كه‌متر له‌م نرخه رازی نابین.
مووسا سیسۆكۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، هه‌ڵگری درێسی ژماره (7)ـی نیوكاسڵه و ماوه‌ی 4 وه‌رزه له پرێمه‌ر لیگ یاریی بۆ ئه‌م یانه‌یه كردووه و له ئێستاشدا یانه‌كه بۆ خولی پله‌یه‌كی ئینگلاند دابه‌زیوه.
مووساس سیۆكۆ، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی نیوكساڵ و هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا، دوای كۆتایی هاتنی یۆرۆی 2016 سه‌ردانی فرانسوا هۆڵاندی سه‌رۆكوڵاتی فره‌نسایان كرد و له به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیش سێڵفی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هانده‌ر و هاونیشتیمانیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت.