له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی ناسراو به مه‌لیكه هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی هه‌ندێ ڤیدیۆی دروستكراو كه گوایه ئۆتۆمبێلی توێتا كراون ناسراو به (مه‌لیكه) تۆماركراوه و ژماره‌ی پێدراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: له‌هه‌ندێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌ت له تیك تۆك هه‌ندێ ڤیدیۆی دروستكراو بۆ سه‌رلێشێواندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه ئۆتۆمبێلی توێتا كراون ناسراو به (مه‌لیكه) تۆماركراوه و ژماره‌ی پێدراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و پرۆسه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نیا پشكنینه به ئامێری سكانه‌ر و هیچ ئۆتۆمبێلێك ژماره‌ی پێنه‌دراوه و هیچ بڕیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌وه نییه.
هاتووچۆی هه‌ولێر داواش له‌هاووڵاتییان ده‌كات به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و سه‌رمایه‌ی خۆیان له‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه به‌فیڕۆ نه‌ده‌نكه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تییان نییه و تۆمارناكرێن.