سووریا و سعوودیە رێکدەکەون
K24 - هەولێر
پاش سەردانی فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ ریازی پایتەختی سعوودیە و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کا تیایدا هاتووە: گفتوگۆی هەوڵەکانی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی سووریا و پاراستنی ئاسایشی و یەکپارچەیی و پاراستنی ناسنامە عەرەبییەکەی کرا.
هەر لەراگەیەندراوە هاوبەشەکەدا ئەوەش هاتووە: رێککەوتن لەنێوان هەردوولا لەبارەی گرنگی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییە مرۆییەکان و بەردەستخستنی ژینگەیەک کە هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە سەرجەم ناوچەکانی سووریا کراوە، ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی ئاوارە و پەنابەرەکان بۆ ناوچەکانیان کراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوە هاوبەشەکەی سووریا و سعوودیەدا ئاماژەی بە پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا و بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرجەم خاکەکەی کۆتاییهێنان بە هەبوونی میلیشیای چەکدار و دەستێوەردانی دەرەکی کراوە.