گارسیا ده‌بێته شه‌شه‌مین راهێنه‌ر له‌ژێر فشاری دۆن دوورده‌خرێته‌وه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" كه‌وتووه یانەی ئەلنەسری سعودی ڕۆژی چوارشەممە له‌ژێر فشار و پێشنیازی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یاریزانه‌كان، ڕاهێنەری فەرەنسی ڕودی گارسیای لە پۆستەکەی دوورخستووه‌ته‌وه ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه، له‌م پێناوه‌یشدا ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه پێشنیازی دوو راهێنه‌ری بۆ شوێنگره‌وی گارسیا كردووه.
یانه‌ی نه‌سڕ رۆژی چوارشه‌ممه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رودی گارسیای راهێنه‌ری هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ته‌واوی شایسته داراییه‌كانیشی بۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی 5 ملیۆن یۆرۆیه، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هه‌واڵه‌كه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
دۆن، قەسابی ڕاهێنەران
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوورخستنه‌وه‌ی رودی گارسیا ده‌بێته شه‌شه‌مین راهێنه‌ر كه له هه‌مان ئه‌و تیپه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری بۆ ده‌كات له پۆسته‌كه‌یان ده‌ركراون، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه دۆن له دوای تێپه‌ڕبوونی 5 ساڵ له جێهێشتنی ریال مه‌درید رۆڵی هه‌بووه له دوورخستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و راهێنه‌رانه. پێش ئه‌وه‌ی كریس بێته یانه‌ی نه‌سڕ، به‌ره‌نگاری تێن هاگی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتدیش بووه‌وه، به‌ڵام كارگێری یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له نێوان راهێنه‌ر و ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه، تێن هاگیان هه‌ڵبژارد و ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بوون.
ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی له هه‌مان تیپی كریستیانۆ دوورخراونه‌ته‌وه.
1ـ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری، ڕاهێنەری یوڤێنتۆس، لە ساڵی 2019.
2ـ ماوریسیۆ ساری، ڕاهێنەری یوڤێنتۆس، لە ساڵی 2020.
3ـ ئەندریا پیرلۆ، ڕاهێنەری یوڤێنتۆس، لە ساڵی 2021.
4ـ ئۆلی گونار سۆلشایەر، ڕاهێنەری مانچێسته‌ر یونایتد لە ٢٠٢١.
5ـ ڕالف ڕانگنیکی ڕاهێنەری مانچێستەر یونایتد لە ساڵی ٢٠٢٢.
6ـ ڕودی گارسیا، ڕاهێنەری نەسری سعودیە لە ساڵی 2023.
ئایا ڕۆناڵدۆ بووە ده‌ستی له دوورخستنەوەیان هه‌بووه؟
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ڕەنگە بوونی ڕۆناڵدۆ هۆکارێکی سەرەکی نەبێت بۆ دوورخستنەوەیان، بەڵام بوونی ڕۆناڵدۆ نوێنەرایەتی فشارێکی گەورە دەکات لەسەر ئیدارە، بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا و بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه ناكۆكییه‌كی زۆر له نێوان راهێنه‌ر و ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه‌ی دروستبووه، به‌تایبه‌تی له دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ به‌رامبه‌ر فه‌یحا، به‌وپێیه‌ی ئێستا جیاوازییان لەگەڵ ئیتیحادی پێشه‌نگی خولی سعوودیه گەیشتە 3 خاڵ و ئەگەر نه‌سر له‌م وه‌رزه‌دا هیچ جامێك نه‌باته‌وه، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەرفەتی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەدەست دەدات.
بۆچی گارسیایان لە کارەکەی دوورخستەوە؟
بەرپرسێکی یانەی نەسر، بەو مەرجەی ناوی ئاشکرا نەکرێت، چونکە رێگه‌پێدراو نییه بۆ ئەوەی قسە بۆ میدیاکان بکات به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه: گارسیا لەم وەرزەدا یارییە گەورەکانی بە خراپی بەڕێوەبردووە، بۆیه یانه‌كه بیری له‌وه كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه خراپتر بێت و زیاتر له بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه دووربكه‌ونه‌وه گارسیایان دوورخسته‌وه. به‌تایبه‌تی یانه‌ی نه‌سر هه‌فته‌ی داهاتوو یارییه‌كی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هیلال له‌پێشه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، یانەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی گارسیای دا، چونکە ژووری جلگۆڕین متمانەی پێ نەما، بە تایبەت دوای دۆڕاندنەکەی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیتیحاد لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا، دواتر به‌رامبه‌ر هه‌مان تیپ له جامی سووپه‌ری سعوودیه دۆڕا و ماڵئاوایی كرد، بۆیه یاریزانه‌كان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كریستیانۆ زیاتر له جارێك گله‌ییان له ته‌كتیكی گارسیا كردووه و پێیانوابووه نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست سووده له یاریزانه‌كانی تیپه‌كه وه‌ربگرێت.
یانه‌ی نه‌سر كریستیانۆ رۆناڵدۆی بە زیاتر لە 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو گواسته‌وه، بەو هیوایەی بتوانێت ئەو نازناوانە بەدەستبهێنێتەوە کە 3 ساڵه هیچ نازناوێك نه‌چووه‌ته خه‌زێنه‌كه‌ی.
3 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی گارسیا به‌ربژێرن
به گوێره‌ی پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشنیازی بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی نه‌سڕ كردووه خۆزێ مۆرینیۆ یان زینه‌دین زیدان بخه‌نه شوێنی گارسیا، له به‌رامبه‌ردا خۆرخی خیسۆسی راهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی فێنه‌رباهچه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌به‌ربژێره‌كان بۆ راهێنه‌رایه‌تی نه‌سڕ.