سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە پشتیوانییەکانی ئیتالیا بۆ هەرێمی کوردستان و دۆخی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان تاوتێکران.
رۆژی پێنجشەممە (13ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ ئينيازيۆ لاڕووسا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئیتاڵیا، سوپاسى ئیتاڵیاى كرد بۆ هاوكاريى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆردا.
بەگوێرەی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئیتاڵیا، سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و رایگەیاند: ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ين كه له جياتى جيهان له ريزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى تيرۆردا بوون، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ و جێى بايه‌خ له قه‌ڵه‌م دا.
هەروەها هەر ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، نێچيرڤان بارزانى له ڤاتيكان، له‌گه‌ڵ كادريناڵ پيترۆ پارۆلين، سه‌رۆكوه‌زيرانى ڤاتيكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى کریستیانەکان و ناوچه‌كانيان تاوتوێكرا و تيشك خرايه سه‌ر هه‌وڵى مانه‌وه‌ى کریستیانەکان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكوه‌زيرانى ڤاتيكان ستايشی رۆڵى سه‌رۆكی هەرێمی کردووە و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو پشتگيرييه‌كى ڤاتيكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و ده‌ستخۆشى لە كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاسۆليكى له هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و پشتگيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ زانكۆكه و فراوانكردنى کردووە، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پارساڵى خۆى بۆ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه و دۆخى پێكه‌وه‌ژيانى له هه‌رێمى كوردستان به دڵخۆشكه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
لەلایەن خۆيه‌وە، نێچيرڤان بارزانى دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيارى ئه‌وه‌يه کریستیانەکان له زێد و نيشتمانى خۆيان بمێننه‌وه، هه‌موو ئاماده‌يى و ئاسانكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها داوایكرد ڤاتيكان له يه‌كێتيى ئه‌وروپا پشتگيرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه کریستیانەكانی هه‌رێمى كوردستان و عێراق پرۆژه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌نجام بدرێن.