نێچیرڤان بارزانی بەجیا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە
K24 – هەولێر:
لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمانی ئیتاڵیا و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە و جەختیان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی کوردستان کردەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له رۆما له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ تايانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەکەدا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيتاڵى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و وزه‌دا، گفتوگۆيان كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى ده‌ربڕينى خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا، دووپاتىكرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا ده‌ڕوانن و خوازيار و ئاماده‌ى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شن.
لەلایەن خۆيه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند که ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی کورستان له کونسوڵخانه‌وه بۆ کونسوڵخانه‌ی گشتی، به‌رز ده‌که‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
لە دیداێکی دیکەدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ فۆنتانا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاڵيا، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتەکەی و دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، نچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى سه‌ربازى و سياسيى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا دووپاتكرده‌وه.
لەلایەن خۆيه‌وه، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاڵيا جه‌ختى له گرنگيدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له رۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا و حه‌واندنه‌وه و پاراستنى ئاواره‌كان به‌تايبه‌تى ئاواره کریستیانەکان كرد. له‌مباره‌يه‌وه گوتى،"گه‌لى كوردستان ده‌بێ شانازى به خۆيه‌وه بكات".