لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: دوای جه‌ژن خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ده‌كرێت

میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق
میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق

K24 - هەولێر:

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كات خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ دوای جه‌ژن راسته‌وخۆ ده‌ست پێ بكات.

موعین كازمی له‌لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 نزیكه‌ی 199 ترلیۆن دیناره‌ و كورتهێنانیش ده‌گاته‌ 64 ترلیۆن، هاوكات داهاتی عێراق ده‌گاته‌ 134 ترلیۆن و 117 ترلیۆنی له‌ داهاتی نه‌وت و 17 ترلیۆنیش له‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان دیاریكراوه‌.

دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سوودانی رۆژی شه‌ممه‌ پرسی كورتهێنانی دارایی له‌ بودجه‌ و پشتیوانی پارێزگاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی كه‌ له‌ بودجه‌دا بەنزیکەی 9 ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ن.

پێشتر محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو: "دەبێ بە جددی کاربکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت".

رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.