55 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست رزگارکران

به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران
به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران

K24 - هەولێر:

رێکخراوی خێرخوازی کەشتی فریاگوزاری ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه‌، 55 کۆچبەریان لە بەلەمێکی 10 مەتری لە ئاوەکانی ده‌ریای ناوەڕاست رزگارکردووە، کە سێ ئافرەت و سێ منداڵ لە نێویاندا هەن.

رێکخراوەکە راشیگەیاند، کۆچبەرەکان هەوڵیانداوە لە کەنارئاوەکانی لیبیاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچبکەن.

کۆچبەرەکان خەڵکی، میسر، نایجیریا، فەڵەستین، سوودان، سۆماڵیان و چەند وڵاتێکی دیکە بوونە.

ئاژانسی کۆچبەرانی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، چارەگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ شەش ساڵی رابردوودا زۆرترین ژمارەی مردن لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست تۆمارکراوە، بە جۆرێک لە سێ مانگی یەکەمی 2023 زیاتر لە 441 گیان لەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست تۆمارکراوە.