سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاتەکەی راگه‌یاندووه، سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه 17ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2023)، دیمتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، سه‌ردانی بەغدا ده‌كات و تاووتوێی په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵیی نێوان به‌غدا و كیێڤ و هه‌روه‌ها دۆسییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تاووتوێ ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌حمه‌د سه‌حاف، كۆلیبا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش كۆده‌بێته‌وه.