خێزانه‌كانی خۆیان ده‌رباز ده‌كه‌ن و ڕێگه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند"" لیژنه‌ی ئه‌منی سه‌ر به چه‌كدارانی داعش، ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵكی قه‌زای " حه‌ویجه " ناوچه‌كانیان جێبهێڵن، به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌یان بۆ خێزان و كه‌سوكاری چه‌كداره‌كانی خۆیان خۆشكردووه،قه‌زاكه جێبهێڵن و بڕۆنه شاری موسڵ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه" خه‌ڵكی ناوچه‌كه دووچاری ترس و دڵه‌ڕاوكێ هاتوون به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر قه‌زاكه، كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهیی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه، ئاماده‌كاری بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له قه‌زای " حه‌ویجه" وه زانیاری به میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراقداوه گوتوویه‌تی"" ده‌یان خێزانی دانیشتووی قه‌زاكه و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هه‌وڵی ڕاكردن و جێهێشتنی ماڵه‌كانیان داوه، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات توند بووه و به‌هۆیه‌وه ئه‌و ڕێكخراوه خاك و ناوچه‌یه‌كی زۆری له‌ده‌ستداوه، هه‌ر بۆیه لیژنه‌ی ئه‌منی سه‌ر به داعش، خاڵی پشكنینی زۆریان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له هه‌ڵاتنی خێزانه‌كان بگرن.
به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌یان بۆ خێزان و كه‌سوكاری چه‌كداره‌كانی خۆیان خۆشكردووه له ڕووباری دیجله بپه‌ڕنه‌وه و خۆیان بگه‌یه‌ننه شاری "موسڵ" دواین مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و گروپه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه" كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه و هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كانی "شڕگات" و گه‌یاره له ڕۆژئاوای "حه‌ویجه" و بێجی و تكریتی باشوری ئه‌و قه‌زایه‌وه، گه‌مارۆی حه‌ویجه‌یان داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" زیاتر له دوو ڕۆژه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراقه‌وه، بۆمبارانێكی توندی پێگه و ئامانجه‌كانی داعش ده‌كرێت له‌و ناوچه‌یه،و ناوچه‌ی "پیشه‌سازی و چه‌ند وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی و چه‌ند تونێل و گه‌ڕه‌كێك كه چه‌كدارانی داعش وه‌ك باره‌گای خۆیان به‌كاریانهێناوه،بوونه‌ته ئامانجی هێرشه ئاسمانییه‌كان، هه‌ر بۆیه چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ش دووچاری ترس و دڵه‌ڕاوكێ هاتوون.
قه‌زای حه‌ویجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له ڕووداوه‌كانی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش.