شێوازی نوێی داعش بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان بڵاو ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان به ئه‌ندامانی شكاوی له‌ش، به سه‌ری بڕاو و ژنانی له‌ناو قه‌فه‌سه‌ی پڕ له كه‌له‌سه‌ری مرۆڤ شێوازی نوێی ئه‌شكه‌نجه‌دانی وه‌حشیانه‌ی رێكخراوی داعشن كه دژی زیندانیانی به‌كار دێنێت.
چالاكوانان له شاری ره‌قه، ته‌كنیكی نوێی ئه‌شكه‌نجه‌ی داعشیان بڵاوكرده‌وه كه شكاندنی ئه‌ندامانی له‌شی زیندانیان و خستنی ژنان له‌ناو قه‌فه‌سه‌ی پڕ له كه‌له‌سه‌ری مرۆڤ، به‌شێكن له‌م ته‌كنیكه نوێیه.
داعش له شاری ره‌قه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ئه‌و كه‌سانه ئه‌شكه‌نجه ده‌دات كه نایانه‌وێت به‌پێی یاسای داعش بژین.
چالاكوانانی بزووتنه‌وه‌ی "ره‌قه به‌بێ ده‌نگی كوشتار ده‌كرێت" رایانگه‌یاند داعش شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانی وه‌حشیانه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه به‌كار دێنێت كه به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتی ده‌بنه‌وه.
شێوازێكی وه‌حشیانه داعش به "فه‌رشی فڕین" ناسراوه كه دژی زیندانیان به‌كار ده‌هێنێت.
به‌ستنی زیندانیان به بۆری ئاسن و شكاندنی ئه‌ندامی له‌شیان و لێدانی كاره‌با و لێدانیان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری یان دانپێدان، شێوازی وه‌حشیانه‌ی داعشن، كه له دژی خه‌ڵكی شاری ره‌قه به‌كار دێنێت.
داعش هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ی سایكۆلۆژی بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێنت كه نافه‌رمانی له یاساكانی ده‌كه‌ن.
زیندانیانی ژن ده‌خاته ناو قه‌فه‌سه‌ی پڕ له كه‌له‌سه‌ری مرۆڤ و له‌ناو شه‌قامه‌كانی شار ده‌گه‌ڕێنێت بۆ سووكایه‌تی پێكردنیان.
زیندانیانی پیاویش، به پیشاندانی بڕینی سه‌ری كه‌سانی تر سزای ده‌روونی ده‌دات و به‌م سزایه ده‌یانترسێنێت، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاساكانی نه‌بن و هه‌ندێجاریش چه‌كدارانی داعش چاقۆوه‌كانیان ده‌خنه سه‌ر ملی زیندانیان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر بڕینیان لێ ده‌كه‌ن.