فیلمە نوێیەکەی ماریۆ 677 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە

K24 - ‌‌هەولێر

فیلمە نوێیەکەی ماریۆ بووە پڕ داهاتترین فیلم ئەنیەمەیشنی مێژوو وە توانی ریکۆردی داهاتی ئەو فیلمانە بشکێنێت کە لە یارییەکانەوە وەرگیراون. 

 

تەنیا دوو هەفتە دوای نمایشی لە سینەماکانی جیهان، فیلمی سوپەر ماریۆ برۆس توانی 677 ملیۆن و 959 هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهان کۆکاتەوە، لە ئەمریکا بە کۆکردنەوەی 347 ملیۆن دۆلار و 330 ملیۆن دۆلار لە سینەمای وڵاتان. 

فیلمەکە بە بودجەی 100 ملیۆن دۆلار بە هاوبەشی ستودیۆی ئیلومەنەیشنی کۆمپانیای یونیڤێرشاڵ و کۆمپانیای نینتێندۆ بەرهەم هاتووە، هەریەکە لە ئەکتەران کریس پرات بە دەنگی ماریۆ، ئانا تەیڵەر جۆی بە دەنگی شازدە پیچ، جاک بڵاک بە دەنگی باوزەر و چارلی دەی وەکو لویجی برایەکەی ماریۆ بەشدارن.