فریاد رواندزی: عەبادی نەیتوانی چارەسەر بۆ گرفتەكان بدۆزێیتەوە
K24 - ھەولێر
فریاد رواندزی، وەزیری رۆشنبیریی عێراق، رایگەیاند حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێ بە تەنیا خۆی بڕیاربدات و ھەوڵدەدات چارەسەری گرفتەكان بكات، لە رێگەی چەند كەسانێك كە خۆی دایناون، بەڵام دووچاری دەیان كێشە بوویەوە و نەیتوانی چارەسەر بۆ گرفتەكان بدۆزێیتەوە، بەڵكو دۆخەكە ئاڵۆزتر بوو، ھەروەھا پلانی چاكسازی كە داینابوو نەتواندرا جێبەجێبكرێت.