نەتەوەیەکگرتووەکان: هاوکاری دارایی دەگەیه‌نینه‌ هاووڵاتییانی ئۆکرانی

لۆگۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
لۆگۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

K24 - هەولێر:

نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاری دارایی بە کاش دەگەیه‌نێتە 1ملیۆن و 900 هەزار هاووڵاتی ئۆکرانی.

نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی بڵاویکردەوە، سەرەڕای بەردەوامی جەنگ لە ئۆکرانیا، بەڵام لە کارەکانیان بەردەوامن و لە سەرەتای ساڵی 2023وە 1 ملیار و 900 هەزار هاووڵاتی ئۆکرانیا هاوکاری داراییان بە کاش وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، 22 رێکخراو  بەشداربوون لە پڕۆسەی دابەشکردنی 213 ملیۆن دۆلاری کاش بەسەر ئەو هاووڵاتیانەدا، بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە تەواوی ئەو هاووڵاتیانەی پێویستیانە، لە هاوکارییەکە سوودمەندبن.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.